ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکی دیکە لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا: ٤ کەس کوژراون

ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلادا کردە ئامانج بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا بەردەوامە لە هێرشەکانی لە کەناراوەکانی ئەمریکای باشوور و بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەک کە گوایە مادەی هۆشبەری نایاسایی هەڵگرتووە، ٤ کەس کوژراون.
هێگسێت ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا ئەنجام دراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ئۆپڕاسیۆنانە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی هێرشەکان دژی گەلی ئەمریکا کۆتاییان دێت."
هەروەها دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بەیانی ئەمڕۆ بەلەمێکی پڕ لە مادەی هۆشبەر کە بەشی کوشتنی ٢٥ بۆ ٥٠ هەزار کەسی تێدابوو، بەر لەوەی بتوانێت بچێتە ناو خاکی ئەمریکا، لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا کرا ئامانج."
ئەمە چوارەم هێرشی ئەمریکایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر گوندی ئوم ئەلخەیر لە باشووری ئەلخەلیل و ١٥٠ دار زەیتونیان لە ڕەگەوە هەڵکێشا و هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و هێرشیان کردە سەر فەلەستینییەکان و چالاکانی هاوپشتیخوازی بیانی.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی دووەم ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕی "تۆفانی ئەقسا"، ئەم ئۆپڕاسیۆنەیان بە ڕووداوێکی مێژوویی وەسف کرد کە پایە و حیساباتە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی خستە ژێر پرسیارەوە.
ڕێکخراوی ئونروا کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە جەختی لەوە کردەوە کە هیچ شوێنێک لە غەززە بۆ منداڵان سەلامەت نییە و رژێمی سەهیۆنی منداڵان لە خەودا، لە قوتابخانەکان و لە کاتی چاوەڕوانی لە ڕیزەکانی ئاودا دەکوژێت.
وتەبێژی سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف هۆشداری دا کە دۆخی کەرتی غەززە لە هەموو کاتێک خراپتر بووە و هیچ شوێنێکی ئارام بۆ خەڵکی مەدەنی نەماوەتەوە.